28
به‌یانی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا گوندی “دێوكه”یان له ناوچه‌ی شیلادزێ كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان به‌ختكرد و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، چوار هاووڵاتی سڤیل كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری سه‌ردانی كوێستانه‌كانی گوندی “دێوكه” له ناوچه‌ی شیلادزێیان كردبوو، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردوومان كراون. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌س به ناوه‌كانی سه‌عید موباره‌ك” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “ئاراز فه‌ره‌ج” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.