26
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی چه‌ند گوندێك له شاره‌كانی سنه و سه‌رده‌شت به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی كورده‌واری و هاتنی سه‌ری ساڵ، ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزانه‌یان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی گونده‌كانی گۆڵێ له شارستانی سه‌رده‌شت، ئاوایه‌كانی ده‌روێشان و تۆدار له شارستانی سنه به پێشوازی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆزی كورده‌واری چوون و مه‌شغه‌ڵی سه‌ركه‌وتنیان هه‌ڵگیرساندووه و له جه‌وێكی پڕ له شایی و خۆشی دا ژن و پیاو، گه‌وره‌و و بچووك ڕه‌شبه‌ڵه‌ك هه‌ڵپه‌ڕیون.