له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی لاوی خه‌ڵكی گوندی “ئاخكه‌ند”ی سه‌قز به ناوی “هه‌ڵاڵه ئێلیاسی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوژینه‌كه‌ی و كولتووری زاڵی پیاوسالاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هه‌ڵاڵه ئێلیاسی” له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی دا ناچار به پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پیاوێك كرابوو كه ١٢ ساڵ له‌و گه‌وره‌تر بووه. هه‌ڵاڵه حه‌زی له دوو گیانی نه‌بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌و بۆنه‌وه به‌رده‌وام ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه. كاتێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه پشتیوانی له هه‌ڵاڵه نه‌كراوه، ناوبراو له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاری و كێشه‌ی ئابووری، قه‌یرانی نه‌خۆشی ده‌روونی له كۆمه‌ڵگا، داب و نه‌ریتی كۆنی هۆزایه‌تی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعتیاد، فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و غیره‌كردن له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووندووتیژی خێزانی له ئێرانه.