شه‌وی هه‌ینی و ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی و ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه به ناوی “به‌همه‌ن به‌دری” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر ماشێن به‌سه‌ختی بریندار و ڕوانه‌ی به‌شی “ئای،سی،یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كرا، هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فایق بێهنیا” به فیشه‌كی ساچمه‌یی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا و باری كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسووده‌وه زه‌وت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، نزیكه‌ی ٢٠ كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هه‌نگی مهزرییهوه ده‌ستبه‌سه‌ر و باره‌كانیان زه‌وت كراوه. شایانی باسه كه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی كۆڵبه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی هه‌ینی، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “مهزهڕان”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به ناوی “به‌همه‌ن به‌دری”، له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ كۆڵبه‌ری له‌سه‌ر ماشێن كه‌وتۆته خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بووه. دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ر ناجێگیره و له به‌شی ئای.سی.یووی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه خه‌وێندراوه. ڕۆژی شه‌ممه هێزه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فایق بێهنیا” ٥٠ ساچمه‌یی به‌ركه‌تووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.