31
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی مللی حه‌فاری له ده‌كه‌ڵه‌كانی ٢٧، ٣١،٣٥، ٤٧، ٦٩، ٧٥، ٨١ و ٨٦، هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌كانی ٦، ٧، ١٠ و ١٢ی پارسی جنووبی دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان، چاكسازی له گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، وه‌لانانی جیاوازی له پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی بۆنی كرێكاری و كارتی نه‌وت، په‌رداخت كردنی سه‌ختی كاری پیشه زیانباره‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.