35
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٠ی فێوریه ڕۆژی جیهانی جلی كوردی، له شاری سنه و زانكۆی كوردستان مه‌راسمێك به جل و به‌رگی كوردی و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی كوردهواری به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی كچ و كوڕی زانكۆی كوردستان به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی و دربڕینی خۆشی، ڕۆژی جیهانی جلی كوردی‌یان له هه‌موو كوردانی جیهان پیرۆزبایی كرد.له‌لایه‌كی دیكه‌وه له مه‌یدانی ئێقباڵی شاری سنه مه‌راسمی هه‌ڵپه‌ڕكێ و شایی به به‌شدرای ژنان و پیاوان به جلی جوانی كوردی به‌ڕێوه چوو و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و گه‌شتیارانه‌وه پێشوازی لێكرا.