به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆزی كورده‌واری له‌ جوانڕۆ، بۆكان و گوندی ویسیه‌ر

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له‌ شاره‌كانی بۆكان و جوانڕۆ و گوندی ویسیه‌ری مه‌ریوان مه‌شغه‌ڵی نه‌ورۆزی ئازادیان هه‌ڵگیرساند و به‌ده‌وریدا شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و له‌به‌ردكردنی جلی كوردی، هه‌ڵپه‌ڕكێ و خۆشییان ده‌ربڕیوه‌ و هاتنی سه‌ری ساڵیان له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی كردووه‌. له‌ شاری بۆكان چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر چیای ته‌ره‌غه كۆبوونه‌وه‌ و مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتن و نه‌ورۆزی مێژوویی كوردان به‌ڕێوه‌ برد. له‌ ئاوایی ویسیه‌ری سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ ده‌ور ئاگری نه‌ورۆزدا هه‌ڵپه‌ڕین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان خواست.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net