31
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزانه له شار و گونده‌كانی كوردستان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره و بانه ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساند.
به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخواز له گوندی به‌رده‌ڕه‌شی بانه، گوندی ئه‌وێهه‌نگی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه و گوندنیشنانی ناوچه‌ی چلچه‌مه‌ی دیوانده‌ره به هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و ده‌ربڕینی شایی، هاتنی به‌هاری سه‌كه‌وتنیان له هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كردووه.