وتوووێژی فه‌رمانده‌ی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، ڕایگه‌یاند كه كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر سنووره‌كان له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزییه‌وه له ساڵی ١٤٠٢، له سه‌دا ٨٠ زیادی كردووه.
“سه‌عید مونهتزر ئه‌لمه‌هه‌دی” له دانیشتنێكی خه‌به‌ریدا وتوویه كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له ساڵی ١٤٠٢، به‌رزبوونه‌وه‌ی ٨٨٪ی ڕێژه‌ی كوشتنی كه‌سانی ئه‌شرار و قاچاقچی چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ره. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم وه‌كوو قاچاخچی ناویان ده‌بات، كۆڵبه‌ران و سووختبهرانن كه به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌سكورتی ڕوویان له‌و پیشه سه‌خت و پڕ مه‌ترسیه كردووه. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٣٠٠ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.