32
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی چالاكانی سیاسی ژن له شاری ئیستانبوول و چوار ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی “ژنانی ئازاد( “ت.ژ.ا)”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵی چوار چالاكی سیاسی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد به ناوه‌كانی “نورجان تایبوگا”، “نه‌سیبه ئاكیووڵ”، “ڕه‌مزیه بوزكورت” و “ئێبرۆ كارائهسڵان” وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ر چواریان، كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كراوه.