له ڕۆژانی ڕابردوودا، “کاروان شاهیپەروانە”، “فەریاد حەمزەشور”، “فەرزاد مەحموودپوور”، “شەهرام مەعرووف مەولا”، “ڕەزا ئیسلام دووست” و دوو برا بەناوەکانی “فەرزاد و فەرهاد تەهازادە” لە دوایین کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ لە تۆمەتی “موحاربە” بێبەری کران.
دوایین دانیشتنی ڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی “ڕەزا ئیسلام دووست”، “فەرزاد تەهازادە”، “شەهرام مەعرووف مەولا”، “کاروان شاهیپەروانە”، “فەریاد حەمزەشور”، “فەرزاد مەحموودپوور”، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە دادگای ئینقلابی ورمێ بەڕێوەچوو. بهپێی زانیارییهكان، تەواوی کۆبوونەوەکانی لێپرسینەوە لەسەر تۆمەتەکانی ئەو بەندکراوانە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەچووە و ڕێگەیان نەداوە پارێزەرەکان بهشداری تێدا بكهن. ئەو بەندکراوانە، پێشتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه بە موحاربە تۆمەتبار کرابوون و لە ماوەی بهندكرانیاندا بەردەوام لەژیر ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەییدا بوون.