31
شۆرای شاری تاران لایه‌حه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بلیتی ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی ئه‌و شاره‌ی له ساڵی ١٤٠٣، په‌سه‌ند و به ڕێكخراوه‌كانی قه‌تاری شاری، تاكسیڕانی و شیركه‌تی واحد ڕاگه‌یاندووه.
“جه‌عفه‌ر تشهكوری هاشمی” ئه‌ندامی شۆرای شاری تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: نرخی چوونه‌ژووره‌وه‌ی مێترۆ ١٦ له سه‌د، نرخی ئۆتوبووسی “بی،ئاڕ،تی” ٢١ له سه‌د و ئۆتوبووسی عادی ٣٠ له سه‌د به نیسبه‌ت ساڵی ١٤٠٢ گران كراوه. به‌پێی ئه‌و بڕێاره، نرخی بلیتی میترۆی تاران كه ئێستا سێ هه‌زار و ٣٠٠ تمه‌نه، له ساڵی ١٤٠٣ دا بۆ چوار هه‌زار و ٣٠٠ تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: نرخی كرێ تاكسی له سه‌دا ٤٥ زیادی كردووه و نرخی مه‌سیره‌كان به ڕێكخراوی تاكسیڕانی ڕاگه‌یه‌ندراوه.