شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له شاری جێندرێسی سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین ته‌قه‌یان له منداڵێك كرد و كوشتیان، پاش ئه‌و ڕووداوه كوردانی عه‌فرین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێكی كوردی دانیشتووی شاری جێندرێسی سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین به ناوی “یه‌مه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیم” له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی خرایه نێو بیرێكی ئاودا. پاش ئه‌و جه‌نایه‌ته كوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داویان له خه‌ڵك كرد دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندان بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كرد، به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بریندارانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.