به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “ڕامین گورگانی” هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران پاش ٨ ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“ڕامین گورگانی”، ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە كامیاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێنكی نادیار گوازرایەوە. ناوبراو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونی دا ڕایگه‌یاندووه كه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ڕاگیراوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە مانگی ڕابردوودا، به لانیکەم ٥٤ شارومه‌ند و چالاکی مه‌ده‌نی لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی غه‌ربی، کوردستان و کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.