به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان له‌ شاری بانه

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان، مه‌راسمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه‌ و دانانی وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان، وێڕای به‌رز نرخاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، له‌سه‌ر چالاكی و بوێڕی هاوڕێیانی گوردانی شوان قسه‌ و باسیان كرد. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌ی هه‌تاویدا بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه‌ وه‌فادار به‌ ڕێگه‌ و ڕێبازی هاوڕێیانی گوردانی شوان بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net