ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆردووگای نه‌سیراتی له كه‌رتی غه‌زه كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها به كاتی شه‌و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودس له ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق بۆردوومان كرا به‌ڵام زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ربییه، له بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای نه‌سیرات و خان یوونس به لانیكه‌م ٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ١٥ كه‌سیان ئه‌ندامی خێزانێك بوون، هه‌روه‌ها ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی ڕابردوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا و سپای قودس له كوێستانه‌كانی قه‌له‌موون له باكووی دیمه‌شق به چڕی بۆردوومان كراوه، به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه گیانیه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.