36
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه ٢٤ و ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان چالاكییه‌كی له ژێر ناوی نه‌ورۆزانه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له ده‌ورووبه‌ری زرێبار به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێبوارانی ڕێگای پیرۆزی ئەندیشەی سەوز لە دوو بەرنامەی جیاوازدا ڕۆژانی پێنجشەممە و شەممە به دروشمی “نەورۆزانەمان ژینگەیێکی خاوێنە”، ڕێگای گەشتیاری زرێبار و بەشێک لە پاکئاوەکەی تەنیشت ڕێگاکەیان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کردەوە.