23
كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسن له شاره‌كانی كه‌ره‌ج و قوم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی بۆنی كرێكاری، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، په‌رداختی جێژنانه و پاداشتی كۆتایی ساڵ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له شاری كه‌ره‌ج هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر كرێكارانی مانگرتوو و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.