26
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی هاوكار له پارێزگای كرمان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی هاوكار سه‌ر به سندووقی خانه‌نشینی كارخانه‌ی فولادی زهرهنده و كرێكارانی شاغڵ له‌و كانگایه ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی ناڕازیان، له سه‌ری ساڵ نزیك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.