كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ گه‌چساران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی گه‌چساران بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، په‌رداختی بۆنی كرێكاری و كارتی نه‌وت، وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان، پێدانی جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵ، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێیه‌سته‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net