له ڕۆژانی ڕابردوودا، نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێران لانیكه‌می حه‌قده‌ستیان له ساڵی ١٤٠٣، ٢٤ ملیۆن تمه‌ن دیاری كردبوو به‌ڵام ده‌وڵه‌ت حه‌قده‌ستی ١٦ ملیۆن و سه‌د هه‌زار تمه‌نی بۆ كرێكاران له ساڵی تازه دیاری كرد.
“حسێن عه‌لی حاجی دلێگانی” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: به له‌به‌رچاو گرتنی نرخی ته‌وه‌ڕۆمی ئێستا، به تایبه‌ت سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، لانیكه‌می سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی ئه‌و چینه بۆ ٢١ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدا باس له جیاوازی پێنج ملیۆن تمه‌نی حه‌قده‌ست ده‌كات كه نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای كرێكاری لانیكه‌می حه‌قده‌ستیان ٢٤ ملیۆن تمه‌ن دیاری كردبوو. ئه‌و نرخه‌ش له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌ته‌وه دیاری كراوه، له‌حاڵكێدا به‌پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، نرخی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری به لانیكه‌م ٣٠ ملیۆن تمه‌نه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هۆی ناله‌باری دۆخی ئابووری ئه‌و نرخه ده‌رواته سه‌ره‌وه.