26
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی ناوچه‌ی لایلاخی سنه هه‌ڵمه‌تێكی خاوێنكردنه‌وه‌ی سرووشتیان به‌ڕێوه برد و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له گوندی نگڵ ژینگه‌یان له زبل و پاشماوه پاك كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به دروشمی “نه‌ورۆزانه‌مان ژینگه‌یه‌كی خاوێنه” هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سرووشتی گوندی “نگڵ” و گونده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیان ده‌ستپێكرد و داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد په‌یوه‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته ژینگه‌ییه بن. له لایه‌كی دیكه‌وه ژینگه‌دۆستانی ناوچه‌ی لایلاخی سنه، سرووشت و ناوچه گشتییه‌كانیان له زبل و پاشماوه خاوێن كرده‌وه و داویان له هاونیشتمانیان كرد له ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆزدا پاكی و خاوێنی ژینگه ڕابگرن.