به‌یانی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، “عه‌لیره‌زا خاری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئه‌میرئابادی گورگان به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست دا.
“عه‌لیڕه‌زا خاری” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بنكه‌یه‌كی سپای پاسدارانی له به‌نده‌ر گه‌ز ئاگر دا و پاش ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به دوایدا كه‌وتن. ناوبراو ناچار بوو بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی حه‌شار بات به‌ڵام گوشاری ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچاری كرد خۆی ڕاده‌ستی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بكات. عه‌لی ڕه‌زا بۆ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و دوایی بۆ زیندانی ئه‌میرئابادی گورگان گوازرایه‌وه. ئه‌و زیندانییه سیاسیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌رده‌وام پشتیوانی له به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا ده‌كرد. پاش سێ مانگ به‌ندكران به‌یانی سێشه‌ممه به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند كه عه‌لی ڕه‌زا خۆكوژی كردووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشی عه‌لی ڕه‌زا كاتژمێر ١٠ی به‌یانی چوارشه‌ممه له گوندی “كوه سه‌حرا” به‌ڕێوه ده‌چێت.