35
به فه‌رمانی دادستانی چابه‌هار، ئه‌و سولانهی شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مرۆیی بۆ لافاولێدراوانی به‌لووچستان بوون، پۆلۆمپ كراون.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ته‌واوی ئه‌و یارمه‌تیه مه‌ده‌نیانه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بۆ ناوچه‌ی ده‌شتیاری نێردرابوون، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و هه‌موو حیسابه بانكییه‌كان كه پاره‌ی تیدا كۆكرابوو له‌لایه‌ن دادستانی به‌لووچستانه‌وه داخراون. ڕژیمی كوماری ئیسلامی له یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خه‌ڵك ده‌ترسێت، ڕێگه نادات یارمه‌تی مرۆیی خه‌ڵك به‌ده‌ست لافاولێدراوانی به‌لووچستان بگات و خۆشی یارمه‌تی خه‌ڵكی لێقه‌وماو نادات.