ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له شار و شارۆچكه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان، له عه‌ین عیسا و كانتۆنی فورات ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی شۆڕشگێڕانه، هه‌ڵپه‌ڕیون. له شاره‌كانی ئێلح، نه‌سیبه‌ین، سه‌رحه‌د، مۆغڵا، هاتای، دێرسیم و باتمان، كوردانی ئازادیخواز به له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی و وتنه‌وه‌ی دروشم، هاتنی نه‌ورۆزیان له هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كردووه. شایانی باسه كه هاوسه‌رۆكی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌و مه‌راسمانه‌دا به‌شدار بوون و ڕایانگه‌یاند كه ساڵی تازه ده‌كه‌ن به ساڵی سه‌ركه‌وتن و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی.