29
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا هاتنی نه‌ورۆز و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان له هه‌موو كوردستانیان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “ئه‌مجه‌د عنایه‌تی”، “هیوا جان جان” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده” له سێ په‌یامی جیاجیادا وێڕای یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، هاتنی نه‌ورۆزیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و هیوایان خواست به‌هاری ئه‌مساڵ به‌هاری سه‌ركه‌وتن و ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بێت.