هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ هه‌ولێر و عه‌فرین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر و ناوچه‌ی شه‌هبای سه‌ر به‌ كانۆتنی عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ داگیرساندنی ئاگر، نه‌ورۆزی كورده‌واریان له‌ هه‌موو كوردانی جیهان پیرۆزبایی كرد.

ڕۆژی ڕابردوو ده‌یان گه‌نجی كورد له‌ شاری هه‌ولێر به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مه‌شغه‌ڵ به‌سه‌ر قه‌ڵای ئه‌و شاره‌دا سه‌ركه‌وتن و ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و په‌یامی سه‌ركه‌وتن و ته‌ندرووستیان ئاراسته‌ی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كوردانی ئاواره‌ی شاری عه‌فرین له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ ده‌وریدا سه‌مایان كرد. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربه‌ی شاره‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان گۆڕه‌پانی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بوو و به‌ ملیۆنان كه‌س تێدا به‌شدار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net