35
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز له شوێنێكدا كۆبوونه‌وه و دژبه حكوومه‌تی تالیبان دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ژنانی ئه‌فغانستانی به‌شدار له‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، هاتنی نه‌رۆزیان له هه‌موو ژنانی ئێران و ئه‌فغانستان پیرۆزبایی كرد و ڕایانگه‌یاند حه‌وت سینی ئه‌مساڵ، ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی تالیبانه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز، حكوومه‌تی تالیبان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر چه‌شنه ڕێوڕه‌سمێكی نه‌ورۆزی له‌و وڵاته قه‌ده‌غه كرد.