كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشێكی تیرۆریستی له‌ مۆسكۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی هه‌ینی ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، چوار چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تیجاری له‌ مۆسكۆ به‌ ناوی “كڕۆكوس سیتی هاڵ” و ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌شدار له‌ دوو كۆنسێرتی موسیقیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری تاس له‌ ڕووسیه‌، چوار چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف و نارنجۆكی ده‌ستی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ تیجارییه‌ و ٦٢ كه‌سیان كوشتووه‌ و ١٤٦ كه‌سی دیكه‌یان بریندار كردووه‌. سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ ده‌وڵه‌تی ئۆكریانی تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كرد، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت. به‌وته‌ی پۆلیسی مۆسكۆ، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net