كوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی كاكه‌ڕه‌شیدی سه‌ر به‌ شارستانی جوانڕۆ به‌ ناوی “په‌یمان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ چواره‌مین ڕۆژی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌دا، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری نه‌وسوود “په‌‌یمان ئه‌حمه‌دی”یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان به‌ بیانووی دابینكردنی نان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشتووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌رمی په‌یمان هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پاوه‌ دایه‌ و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net