31
زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی پارێزگای سلێمانی و دوو ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان له هه‌رێمی كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مووچه‌كانیان، مانیان گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی ٥٦ ڕۆژه په‌رداخت نه‌كراوه و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ، ئیداره‌ی باج، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی شار و كه‌لار، ئیداره‌ی پاسپۆڕت و كارتی نیشتمانی، به‌شی دادستانی گشتی و بێهداشتی سلێمانی، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. هه‌روه‌ها، به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له كارمه‌ندانی حكوومی، ژووره‌كانی خوێندنیان داخستووه و داوای پێدانی ده‌رماڵه ده‌كه‌ن.