ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی چالاك و تێكۆشه‌ر له زانكۆ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی، له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردۆته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “كاروان قادرشوكری” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له پیرانشار كۆبوونه‌ته‌وه و به چاندنی گوڵی سوور، یادیان به‌رز نرخاندووه.