به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاباد، مه‌له‌كشایی و بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی شاباد، مه‌له‌كشایی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام و بۆكان وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان مه‌راسمی نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، له‌ گوندی ئاخته‌ته‌ر كۆبوونه‌ته‌‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، مه‌شغه‌ڵی نه‌ورۆزیان هه‌ڵ كردووه‌. له‌و مه‌راسمه‌دا بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “سالار موجاور”، “ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی”، “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده‌”،”میلاد مه‌عرووفی”، “سامان قادربه‌یگی”، “غه‌فوور مه‌ولوودی” و “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور” به‌شدار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاباد مه‌راسمی شكۆداری نه‌ورۆزیان له‌ گوندی شیان به‌ڕێوه‌ برد و دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به‌ داگیرسانی مه‌شغه‌ڵی ڕزگاری و وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی، نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و به‌ ده‌ور ئاگری نه‌ورۆز دا شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net