ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری فڕانكفۆرت، پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانه‌كانی ئێران دژبه سزای ئێعدام ده‌ربڕی.
هه‌ر سێشه‌ممه چالاكانی سیاسی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی مانگرتوو له زیندانه‌كانی ئێڤین، قزلحه‌سار، كرماشان، خۆڕه‌م ئاوا، خۆی، نه‌غه‌ده، مه‌شهه‌د، شیراز و ئیسفه‌هان كۆده‌بنه‌وه تاكوو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران، به گوێی جیهان بگه‌یێنن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئێعدامكراوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.