به‌رزنرخاندنی یادی هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، له‌سه‌ر مه‌زاری هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه‌ی مه‌ریوان، به‌ ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی و خوێندنی شێعر، یادی ئه‌و هاوڕێ فیداكار و كۆمۆنیسته‌یان به‌رز نرخاند و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له‌ شانازی كاك فوئاد و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net