گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌، پێنج كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان، چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووری سه‌رده‌شت و كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و دوو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو پێنج كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان له‌ به‌رزایی به‌ربوونه‌وه‌ و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “شۆڕش شه‌كه‌ری” خه‌ڵكی گوندی ئاڵمانه‌ی مه‌ریوان گیانی له‌ ده‌ستدا و چوار كۆڵبه‌ری دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری نه‌وسوود گوازرانه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند كۆڵبه‌ر به‌ هه‌مان ڕووداو له‌ سنووری وه‌زینه‌ی سه‌رده‌شت به‌سه‌ختی بریندار بوون و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئه‌بووبه‌كر ماخووزی” خه‌ڵكی گوندی میرئاوا گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ سنووری بانه‌ش كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “سیامه‌ك یوونسی” به‌ هۆ به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كرا. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ گیانبه‌ختكردووه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net