31
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی شاری دێولان له ئاست هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له مێحوه‌ری بلوانئاوا و ڕوودانی ڕووداوی هاتووچۆ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی هه‌بوونی ده‌یان مه‌عده‌ن و ترانزیتی بوونی جاده‌ی دێولان بو بلوانئاوا، كامیۆن و نه‌وت هه‌ڵگرێكی زۆر له‌و مێحوهرهدا هاتووچۆ ده‌كات له حاڵێكدا جاده‌كه‌ی ستاندارد نییه و ساڵانه ده‌یان هاونیشتمانی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی یان بریندار ئه‌بن.