چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٣ له‌ سه‌دی ئاماری ئێعدامی ژنان له‌ ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا، زۆرترین ئێعدام له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ئێران جێبه‌جێ كراوه‌ و ئاماری له‌سێداره‌دانی ژنان له‌ سه‌دا ٤٣ هه‌ڵكشاوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زای كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی ٢٠٢٣دا سه‌رجه‌م ٨٣٤ كه‌سی له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌ داوه‌ كه‌ به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا، ٤٣٪ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ١٥ له‌ سه‌دیان له‌ میدیا فه‌رمیه‌كانی ڕژیم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. له‌ ساڵی ڕابردووی زاینی دا، زۆرترین سزای ئێعدام له‌ نێو نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب له‌ پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و شه‌رقی، سیستان و به‌لووچستان و كوردستان جێبه‌جێ كراوه‌. له‌و ڕێژه‌یه‌، ١٦٧ که‌سیان به‌لووچ بوون كه‌ ٢٠ له‌ سه‌دی ئێعدامه‌كان ئه‌گرێته‌وه‌. له‌ نێو ئاماره‌كاندا، ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دانی ژنان به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو، به‌رزبوونه‌وی تایبه‌تی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌ و ٢٢ ژن له‌ زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كراون كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی تۆماركراوی ئێعدامی ژنان له‌ ساڵی ٢٠١٣ تا به‌ ئه‌مڕۆ بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net