34
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی دژبه نه‌دانی حه‌ق ئاوه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و جاده‌كانیان داخست.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شاوه‌رزانی شارستانی وهرزنهی ئیسفه‌هان به ڕیزكردنی تراكتۆره‌كانیان له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و شاره، جاده‌كه‌یان داخستووه و داوای پێدانی حه‌ق ئاوه‌ی وه‌رزی نوێی چاندن ده‌كه‌ن. پێشتر به‌رپرسانی پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ڵێنیان دابوو كه له ڕۆژانی كۆتایی ساڵدا حه‌ق ئاوه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بده‌ن، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١١ ڕۆژ له ساڵی تازه، هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.