دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ ماهشه‌هر و مه‌شهه‌د

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌ له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ماهشه‌هر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده‌” و “عه‌باس دریس”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكی هه‌میشه زیندوو “عادڵ كیانپور” به‌ندكراوی سیاسی گیانبه‌ختكردوو ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌باس دریس” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی كردووه‌ و پشتیوانی خۆی له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ڕاگه‌یاندووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دادخوازانی پارێزگای خۆراسان و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده‌” له‌ شاری مشهه‌د كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه‌. له‌و دیداره‌دا دكتور “كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” له‌ واژۆكارانی نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی و دایكی “مه‌ریه‌م ئاروین” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری كرمان، به‌شدار بوون و به‌ڵێنیان دا ڕێگای پیرۆزی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا درێژه‌ پێ بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net