26
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێگه‌ی ئاسنی پارێزگای مه‌ركه‌زی هه‌موو مه‌زایاكانی وه‌كوو ئیزافه‌كاری و كاركردن له ڕۆژانی پشوودانیان بڕیوه. به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌زایا هه‌ر كرێكار له نێوان ٤٠٠ هه‌زار بۆ ٢ ملیۆن له حه‌قده‌ستی كه‌م بووه‌ته‌وه. دابه‌زینی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان داناوه و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری دیاری بكرێت.