ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان و قه‌لعه گه‌نج

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌، كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان و قه‌لعه‌ گه‌نجی به‌لووچستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ و پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ئه‌مه‌ دووهه‌مین ڕێپێوانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفهان له‌ ساڵی تازه‌ی هه‌تاویه‌ و كه‌شاوه‌زران ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت بڕیاری دابوو هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی چاندن، حه‌ق ئاوه‌یان پێ بدات به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌شاوه‌رزانی شارستانی قه‌لعه گه‌نج له‌ به‌لووچستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی كه‌شاوه‌رزان گازۆئیلیان نییه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net