پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

‌كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی دێولان دژبه‌ خراپی ڕێگه‌و بان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌، دانیشتووانی گونده‌كانی سیس و سرنجیانه‌ی سه‌ر به‌ شارستانی دێولان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ خراپی ڕێگه‌ و بان كۆبوونه‌وه‌ و جاده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان‌ داخست.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌هۆی تڕانزیتی بوونی جاده‌كه‌ و هاتووچۆی به‌رده‌وامی بارهه‌ڵگر و كامیۆن، مێحوه‌ری دێولان بۆ سنه‌ له‌ ناو چووه‌ و به‌رپرسانی ئوستان هیچ بایه‌خێكی پێ ناده‌ن. هاووڵاتێك له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ساڵانه به‌هۆی خراپی ڕێگه‌ و بان و ناستانداردبوونی جاده‌، ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی، چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *