63
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی ٨ مانگه چاره‌نووسی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ڕاگیراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“ماشەڵڵا کەرەمی”، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخوازی کوردستان و باوکی هه‌میشه زیندوو “محەممەدمێهدی(کۆمار) کەرەمی”، له گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”، ماوەی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە. ئەو باوکە دادخوازە لەلایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج به چوار تۆمه‌تی ناڕه‌وا تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به‌سه‌ریدا به‌سه‌پێنن.