22
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، باخه‌وانانی شاری پیرانشار له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باخه‌وانانی پیرانشار له ئاست ڕاگرتنی سێ‌و له ساردخانهكانی ئه‌و شاره و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت بڕیار بوو پاره‌كانیان له ڕێگه‌ی فڕۆشتنی سێوه‌كان په‌رداخت بكات به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و بووته هۆی گرانبوونی نرخی سێ‌و له بازاڕه‌كاندا.