27
“دانیال موقه‌ده‌م”، “سه‌با كه‌مالی” و “سه‌حه‌ر زه‌كه‌ریا” ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، بۆ دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و ڕه‌سانه‌ی ڕژیم بانگهێشت كراون و ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به‌و ناونده قه‌زاییه بناسێنن.
ساڵی ڕابردوو ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان كلیپێكیان له ژێر ناوی “حووری” بڵاو كردبوو كه مهزموونهكهی له‌سه‌ر جیاوازی جنسیه‌تی و توندووتیژی دژبه ژنان بوو. هه‌ر چه‌ند “سه‌با كه‌مالی” و “سه‌حه‌ر زه‌كه‌ریا” حیجابیان بووه به‌ڵام حیجابهكهیان په‌سه‌ندی حكوومه‌ت نه‌بووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌وی ده‌نگی ژنیان كردۆته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكه‌ن.