31
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی بێهزیستی پارێزگای كوردستان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی بێهزیستی له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، بانه و دیوانده‌ره له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌ته‌وه. به بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی پشكی بودجه‌ی بێهزیستی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٣ كه‌م كراوه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه مه‌عیشه‌تی كارمه‌ندانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.