وته‌بێژی سه‌نعه‌تی شیره‌مه‌نی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ٨٠ له سه‌دی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له شاره‌كانی ئێران مایه‌پووچ بوون.
به‌وته‌ی “محه‌ممه‌دڕه‌زا به‌نی ته‌با”، له‌گه‌ڵ گرانی نرخی شیره‌مه‌نی و قه‌یرانی ئابووری، ڕێژه‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان دابه‌زیوه و ٨٠ له‌سه‌دی كارگه‌كان مایه‌پووچ بوون و به سه‌دان كرێكار بێكار كراون. پێشتر وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئێسقانی منداڵان و به‌ساڵاچووانی ئێران به هۆی نه‌خواردنی شیره‌مه‌نی هۆشداری دابوو، هه‌روه‌ها بسپۆڕانی ئابووریش له‌سه‌ر تووشبوونی ٥٠ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران به‌كه‌م خۆراكی هۆشداریان دابووه ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان به هۆشداره‌كان نه‌داوه.