ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، مه‌راسمی ده‌رچوونی خوێندكارانی به‌شی حسابداری زانكۆی ورمێ هاوشێوه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زه‌هرای بووشێهر به شێوازێكی جیاواز به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و كلیپانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان و كوڕانی خوێندكار به شێوازێكی جوان مه‌راسمی دهرووچوونیان له بواری كارناسی حسابداری به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ویدیۆكهی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كراوه. پێشتر خوێندكارانی زانكۆی زه‌هرای بووشێهر مه‌راسمی ده‌رچوونیان به‌ڕێوه بردبوو كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان بۆ ساز كرا. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی ئێران سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی قه‌زایی و ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناونده حكوومه‌تیه‌كانه‌وه، جێژنی ده‌رچوونیان به شێوازی جیاواز به‌ڕێوه بردووه.