به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “وریشه مورادی” كه بڕیار بوو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه له لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه بچێت، به بیانووی ئاماده‌نه‌بوونی قازی “عه‌مووزاد” بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
پێشتر لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی له ئیبلاغییه‌كدا به پارێزه‌ی “وریشه مورادی” ڕاگه‌یاندبوو كه جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، له ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه به‌ڕێوه ده‌چێت. شایانی باسه كه “وریشه مورادی” له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و شارومه‌نده‌یان به “موحاره‌به” تۆمه‌تبار كردووه.